بابه‌ته‌كانی بيناسازی


# دیاردەی (Bleeding) لە کۆنکریت دا :

*(Bleeding) بریتیە لەو بڕە ئاوەی کە لە دوای ماوەیەکی کەم لە تێکردنی کۆنکریت بۆ ناو قاڵبەکان بەرز دەبێتەوە بۆ ڕوکاری سەرەوەی کۆنکریتەکە، ئەم دیاردەیەش لە ئەنجامی کەم توانایی دەنکۆڵەکانی کۆنکریتەکەوە بۆ هەڵگرتنی گەردەکانی ئاو دروست دەبێت و وە بڕی ئاوی بەکارهاتوش بۆ گرتنەوەی میکسەکە کاریگەری دەبێت لەسەر بڕی بلیدینەکە بەجۆرێک کە راستەوانەیە.

یەکێک لە لایەنە خراپەکانی ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی دروستبونی چینێکی لاواز لە بەشی سەرەوەی کۆنکریتەکە، بەتایبەتیتر ڕوکار (سێرفەیس)ی کۆنکریتەکە، ئەمەش لەکاتێکدا ڕودەدات ئەگەر ئەو ئاوەی دێتە سەر ڕوکاری کۆنکریتەکە تێکەڵبکرێتەوە لەگەڵ کۆنکریتەکەدا لەکاتی ئیشی فنشینی ڕوکاری کۆنکرێتەکە، بۆیە وا باشە بووەستین لە ئیشی فنشینی ڕوکاری کۆنکریتەکە تاوەکو ئاوی بلیدینەکە دەبێت بە هەڵم و کرداری بەهەڵم بوون ڕوودەدات، لەگەڵ ئەمەشدا نابێت ڕێژەی کرداری بەهەڵمبون لەسەر ڕوکاری کۆنکریتەکە لە بڕی بلیدینەکە زیاتر بێت ئەگەرنا چونەوەیەکی پلاستیکی لەسەر ڕوکاری کۆنکریتەکە دروست دەبێت.

کاتێک کە ئەم ئاوە بە دیاردەی بلیدین دێتە سەرەوە بۆ ڕوکاری کۆنکریتەکە، هەندێک لە بڕەکەی لەژێر دەنکۆڵە گەورەکانی کۆنکریتەکە و چواردەوری شیشی ناو کۆنکریتەکە قەتیس دەبێت و دەبێتە هۆی دروست بونی ناوچەیەکی لاواز کە هێزی پێکەوەلکان لە نێوان پێکهاتەکانی کۆنکریتەکەدا لاواز دەکات و بڕی تێپەڕبونی ئاو و گازەکان (Permeability) بەناو کۆنکریتەکەدا زیاد دەکات، بۆیە وا باشە لەکاتی ئیشی فنشینی کۆنکریتەکەدا ڕوکاری کۆنکریتەکە بە ئەو ئامێرانەی کە ئیشی فنشینەکەی پێدەکرێت بکوترێتەوە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بڕی ئاوە قەتیس بووەکە، پاشانیش ڕوکاری کۆنکریتەکە ساف بکرێت.

بڕی بلیدین کەم دەکات بە زیادبونی ڕێژەی ووردێتی (Fineness) سمنتەکە (چیمەنتۆ) و زیادبونی بڕی ئەلکەلاین و (C3A) و کالسیۆم کلۆراید لە سمنتەکەدا، هەروەها دەتوانرێت بڕی بلیدین کەمبکرێتەوە بە تێکردنی مەوادی زیادەی وەک سلاگ، فلای ئاش و پاودەری ئەلەمنیۆم بۆ ناو کۆنکریتەکە یان بۆ ناو سمنتەکە.

سەرچاوە: Reference : Neville, A. M., & Brooks, J. J. (2012).Concrete technology. Harlow: Longman Scientific & Technical.


هێمن یونس احمد
ماسته‌ر له‌ ئه‌ندازیاری شارستانی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
07501119884


لەوانەيە حەز بە خوێندنەوەى ئەم بابەتەش بكەيت لە بوارى "كۆنكريت و بيناسازى"

لايەنە باش و خرپەكانى خشت
لايەنە باش و خرپەكانى خشت

خشت يەكێكە لە باشترين مەوادى بيناسازى كە لە سەرتاسەرى جيهاندا بەكاردەهێنرێت، بە گشتى باشترين (...)

زياتر بخوێنەوە ...
Cement Mortor
Cement Mortor

ئەم تێكەڵەيە كە لە (قوم+چيمەنتۆ) پێكدێت بۆ كارى ديوار كردنى بەكاردەهێنرێت وەك موونە (...)

زياتر بخوێنەوە ...
جۆينت ی برگه‌ كۆنكريته‌كان
جۆينت ی برگه‌ كۆنكريته‌كان

جۆینت بۆشاییه‌كی بچووكه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ریگا و جاده‌و بانی كۆنكریتی یان هه‌ر كۆنكریت كردن به‌ گشتی (....)

زياتر بخوێنەوە ...
ڕێژەى خوێ لە خشت
ڕێژەى خوێ لە خشت

لە بەر ئەوەى خشت لە خۆل دروست دەکریت هەندى جورى خۆل ڕێژەیەکى زۆرى خوێ تێدایە  ، لەبەر ئەوەى خشت بە (....)

زياتر بخوێنەوە ...
مەستاركردن (Scread Concrete) چيه‌ ؟
مەستاركردن (Scread Concrete) چيه‌ ؟

مەستاركردنى كۆنكريت بريتيە لە رێكخستنى رووى سەرەوەى كۆنكريت بە شێوەيەكى چۆنيەك و (....)

زياتر بخوێنەوە ...
چاککردنەوەی کۆنکریت(درز و شکاوی)
 چاککردنەوەی کۆنکریت(درز و شکاوی)

بەشێوەیەکی گشتی درز یان شکاوی کۆنکریت بەهۆی گۆڕانی ڕێژەی ئاو لەناو کۆنکریتەکە یان گۆڕانی (.....)

زياتر بخوێنەوە ...

S5 Box