بابه‌ته‌كانی بيناسازی


(Creep) لە کۆنکریت دا
کریپ بریتیە لە شێواندن(deformation) لە سترەکچەری کۆنکریتەکەدا بە هۆی لۆدێکی بەردەوام , بە جۆرێک ئاڕاستەی شیواندنەکە بە ئاڕاستەی لۆدی سەر سترەکچەرە کۆنکریتیەکە دەبێت, وەشێوازی شێواندنەکەش بەگوێرەی کاری(function)ی ئیلمێنتە کۆنکریتیەکە دەگۆڕێت , نم: کریپ لە کۆڵۆم دا دەبێتە هۆی زیاتر پەستراوەبوونی (compressed) کۆڵۆمەکە, وە کریپ لە بیم دا دەبێتە هۆی زیاتر چەمانەوەی (bending) بیمەکە.

# ئەو هۆکارانەی کاردەکەنە سەر بڕی کریپ:

١-تەمەنی کۆنکریت :بە زیادبونی تەمەنی کۆنکریتەکە بڕی کریپ کەم دەکات , چونکە کۆنکریتەکە بە باشی خۆی دەگرێت و بە قووەت دەبێت , زیاد بونی تەمەنیش تا تەمەنێکی دیاریکراوە بە جۆرێک تەمەنی کۆنکریتەکە بەرەو پیری نەڕوات.

٢-لۆدی سەر کۆنکریتەکە: بەزیاد بوونی لۆد کریپ زیاد دەکات.
٣-چڕی و بەرگری پەستاوتنی کۆنکریت : بە زیادبونی چڕی و بەرگری پەستاوتنی کۆنکریتەکە بڕی کریپ کەم دەکات.
٤-بڕ و جۆری سمنت لە کۆنکریت دا : بەزیادبونی سمنت بڕی کریپ کەم دەکات , وە جۆری سمنتەکە کار دەکاتە سەر بڕی کریپ , نم :ئەو سمنتەی کە بەشێکی سلاگە یان فلای ئاشە کریپی زیاترە .
٥- بڕی (W/C) : بە زیاد بوونی بڕی کریپ زیاد دەکات.
٦-ڕێژەی شێ : بە زیاد بونی بڕی کریپ کەم دەکات.
٧-پلەی گەرمی :ئەگەر لە سەرەتای تەمەنی کۆنکریتەکەوە پلەی گەرمی کۆنکریتەکە بەرز بکرێتەوە بۆ نزیکی ٥٠ پلەی سلیزی ئەوا بڕێکی زۆر لە کریپ ڕودەدات , چونکە لەماوەیەکی کەم دا هەموو ئاوی ناو کۆنکریتەکە نامێنێت و فراغاتەکان بەتاڵ دەبن و ئەمەش بڕی کریپ زیاد دەکات,دوای ئە حاڵەتە بڕی کریپ کەم دەکاتەوە تا ئاستیکی باش , دواتر ئەگەر پلەی گرمی بەرزبکرێتەوە بۆ نزیکی ٤٠٠ پلەی سلیزی دیسانەوە بڕی کریپ زیاد دەکات.
٨- ڕێژەی چەو لە کۆنکریت دا : بەزیادبونی ڕێژەی چەو لە کۆنکریتەکەدا بڕی کریپ کەم دەکات, چونکە گۆڕان لە قەبارەی کۆنکریتەکەدا کەم دەکات.

٩- مەودای جیرێتی چەو (Modulus of Elasticity): تا بڕەکەی زیاد بکات بڕی کریپ کەم دەکات.

١٠- حاڵەتی ئاوەشێنکردنی کۆنکریت : بە جۆرێک ئەگەر کۆنکریتەکە بەردەوام لەناو ئاودابێت بڕی کریپی کەمترە , وە ئەگەر لەهەوادا وشک بێتەوە بڕی کریپی زیاترە.
١١- رێژەی قەبارەی کۆنکریت بۆ ڕووەکەی (Volume/Surface): تا ئەم بڕە زیاتر بێت , بڕی کریپ کەم دەکات.

١٢- ڕێژەی هەوا :تا ڕێژەی هەوا لەناو کۆنکریتەکەدا زۆر بێت بڕی کریپ زیاد دەکات.

‫#‏کاریگەریەکانی کریپ لەسەر کۆنکریت و کۆنکریتی شیشدار :

١-کریپ دەبێتە هۆی دروست بونی چەمینەوە(deflection) لە بیم دا , بە جۆرێک لەهەندێک باردا دەگونجێت ببێت بە حاڵەتی کریتیکاڵ بۆ دیزاین.

٢-کریپ لە کۆڵۆم دا دەبێتە هۆی گواستنەوەی لۆد لەسەر کۆنکریتەکەوە بۆ سەر شیشی ناو کۆنکریتەکە بە تەدەڕوجی ,کاتێک شیشەکە توشی پسان یاخود بڵێن بەردان (Yield) دەبێت هەر زیادبونێک لە لۆدەکە ڕوبدات دەگەڕێتەوە بۆ سەر کۆنکریتەکە و کۆنکریتەکە هەڵی دەگرێت, بۆیە کۆنکریت و شیشەکە زیادبوون قووەتەکەیان درێژەی دەبێت تا پێش ئەوەی سترەکچەرەکە توشی فەیلەر ببێت.

٣- لە کۆڵۆمی (eccentrically loaded columns) ئەو جۆرە کۆڵۆمەی کە لۆدەکەی سەری مۆمێنتی بۆ دروست دەکات, کریپ چەمانەوەی کۆڵۆمەکە زیاد دەکات و بە جۆرێک دەتوانێت لۆدێک بۆ دروست بونی بەکڵین دروست بکات.

٤-کریپ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پری سترێس لە سترەکچەری کۆنکریتی پری سترێسکراودا ( پری سترێس = جسمەکە پێشتر پەستان کراوە).

٥- لە کۆنکریتی ئەستوردا (Mass concrete) , وەک لە کۆنکریتی بەنداو (dam) دا ,کریپ لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی کراک لە ناوەوەی جسمی کۆنکریتەکەدا ,بە هۆی جیاوازی دروست بونی پلەی گەرمیەوە لەبەشی ناوەوە و دەرەوەی کۆنکریتەکەدا.

٦-لە زۆربەی سترەکچەرە کۆنکریتیەکاندا کریپ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سترێسی ناوەکی بەهۆی ناچونیەکی لۆدی سەر سترەکچەرەکە و ناچونیەکی چونەوەیەکی کۆنکریتەکە , بەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کراک.

٧-لە شوێنی بەیەکگەیشتنی کۆڵۆم و بیم دا , کریپ دەبێتە هۆی حەساندنەوەی ئەو سترێسەی کە دروست بووە بە هۆی چونەوەیەک (shrinkage) ی کۆنکریتەکە , جیاوازی پلەی گەرمی, جوڵانی سەپۆرتەکان.

سەرچاوە:

Reference : Neville, A. M., & Brooks, J. J. (1987). Concrete technology. Harlow: Longman Scientific & Technical.


  • ئامادەكارى بابەت:
  • هێمن یونس احمد
    ماسته‌ر له‌ ئه‌ندازیاری شارستانی
    ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
    07501119884



لەوانەيە حەز بە خوێندنەوەى ئەم بابەتەش بكەيت لە بوارى "كۆنكريت و بيناسازى"

تيكشكاندنی برگه‌ كۆنكريتيه‌كان
 تيكشكاندنی  برگه‌ كۆنكريتيه‌كان

تێكشكاندن و رووخاندنى بينا و هەيكەلە كۆنكريتيەكان كاتێكى زۆر و پارەيەكى زۆرى تێدەچيت (...)

زياتر بخوێنەوە ...
كۆنكريتى خۆ كوتەرەوە
كۆنكريتى خۆ كوتەرەوە

كۆنكريتى خۆكوتەرەوە (Self Compact Concrete) يەكێكە لە جۆرە باشەكانى كۆنكريتى كە لەدواى ساڵانى ١٩٩٠ ەوە پەرەى (...)

زياتر بخوێنەوە ...
هەندى زانيارى گرنگ
هەندى زانيارى گرنگ

چه‌ند خاليكی گرنگ هه‌يه‌ كه‌ پيوسته‌ ئه‌ندازياری سه‌ر پرۆژه‌ بيزانيت سه‌باره‌ت به‌ كاری كۆنكريت (...)

زياتر بخوێنەوە ...
كۆنكريتی توانا به‌رز( ئيچ پی سی )
كۆنكريتی توانا به‌رز( ئيچ پی سی )

كۆنكريتی توانا به‌رز سه‌رسورهينه‌ر ترين جۆری كۆنكريته‌ ، كۆنكريتی ئيچ پی سی (توانا به‌رز) له‌ راده‌به‌ده‌ر (...)

زياتر بخوێنەوە ...
كاريگه‌ری ژه‌نگی شيش
كاريگه‌ری ژه‌نگی شيش

بە جۆرێك لە جۆرەكان بەكارهێنانى شيشى ژەنگاوى بە تايبەتى ئەگەر رێژەى ژەنگەكە زۆر بێت كاريگەرى (....)

زياتر بخوێنەوە ...
دروستكردنی بينای كۆنكريتی به‌وينه‌
 دروستكردنی بينای كۆنكريتی به‌وينه‌

ئەم بابەتە بە وێنە هەنگاوەكانى دروست كردنى بيناى هەيكەلى پيشان دەدات، رێبەرێكى باشە بۆ (...)

زياتر بخوێنەوە ...

S5 Box