كاتێك كە كۆنكريت درز دەدات هەندێ جار جوڵانى درزەكە تا ماوەيەكە و دواتر لە جوڵە دەوەستێت، جارى واش هەيە كە بە هۆى جوڵانى بەردوامى بناغەى ستراكچەرەكە بەردەوام درزەكان كە لە ديوار و سەقف و هەر بڕگەيەكى ترى ستراكچەرەكە دروست دەبێت بەردەوام درزەكە دەجوڵێت و گەورەتر دەبێت، لەم حاڵەتەدا ئەگەر درزەكە بەردەوام لە جوڵە دا بێت ئەم ڕێگايەى بۆ بەكارنايەت، ئەم ڕێگايە كاتێك بەكاردەهێنرێت كە درزى بڕگە كۆنكريتيەكە هيچ جۆرە جوڵەيەكى نەبێت، ئەم ڕێگايە پێى دەڵێن دەرزى لێدان (Epoxy Injection) كە بە تەواوى هێزى پێويست دەگەڕێنێتەوە بۆ بڕگەكە، وەك ئاشكرايە كە هەر بڕگەيەكى كۆنكريتى كاتێ درز دەبات تواناى هەڵگرتنى لۆدى كەمتر دەبێت، بەڵام بەكارهێنانى ئيپۆكسى واى لێدەكات كە تەندروستى بڕگەكە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو كاتەى كە درزى تێدا دروست نەبوو بو.

هەنگاوەكان:

١- بە هۆى فڵچەوە بە باشى ڕووى درزەكە خاوێن دەكرێتەوە لە هەر  لێوارێكى زيادە كە بە ڕووى كۆنكريتەكەوە ديار بێت، باشترە ئەگەر نوكى فڵچەكە تەلى پێوەبێت كە ئەمە وا دەكات باشتر ڕووەكە ساف بكات، دواتر ماوەيەك هەوا لە ڕووى درزەكە دەدرێت بۆ ئەوەى ناو درزەكە خاوێن بكەوە


٢-جۆرێك لە (miracle bond) هەيە كە دوو مەڵحەمى ڕەنگ ڕەساسى و ڕەنگى سپيە، بڕى پێويستى يەكسان لە هەردووكيان تێكەڵ دەكرێن تا بە تەواوى ڕەنگە سپەيەكە ديارنامێنت، بە بەكارهێنانى شفرە بە درێژايى درزەكە بەم تێكەڵاوە دەمى درزەكە دادەخرێت، تەنها لەو شوێنانەى كە دەرزيەكەى لێدەدريێت جيێدەهێڵرێت كە پێكدێت لە دوو خاڵى نزيك يەكتر، وێنەى (١) وێنەى (miracle bond) پيشان دەدات.

وێنەى ١: وێنەى (miracle bond)

وێنەى ٢: وێنەى داخستنى ڕووى درزەكە

٣-بەشێكى تر كە پێى دەڵێن (Base Port) كە لە وێنەى (٣) پيشاندراوە، كەمێك لە (miracle bond) ەكە لە دەورى دەدرێت، ئينجا دەخرێتە سەر ئەو شوێنەى كە لە هەنگاوى (٢) جێهێڵرابوو، وێنەى (٤) وێنەى ئەم هەنگاوە پيشاندەدات.

وێنەى ٣: وێنەى (Base Port)

 وێنەى ٤: دانانى (Base Port)

 ٤-بەشێكى تر پێى دەڵێن (Observation Window)  دەخرێتە سەر ئەو خاڵەى كە بە جێهێڵراوە لە تەنيشت ئەو خاڵەى كە لە هەنگاوى (٣) (Base Port) ەكەى لەسەر جێگيركراوە، وەك لە وێنەى (٣) كە هەردوو (Base Port) و (Observation Window) ەكە بە يەكەوە بەستراون، جارى واش هەيە هەردووكيان دوو پارچەى جياوازن، بە گشتى دانانى ئەو (Observation Window) يە سوودى گرنگى هەيە كە دەتوانرێت ڕۆيشتنى شلەى ئيپۆكسيەكە (Epoxy Resin) بە ئاسانى ببينريێت، بەمەش دڵنيا دەبيت كە درزەكە بە تەواوى پڕ بوە، وێنەى (٥) وێنەى ئەم هەنگاوە پيشان دەدات.

 

 وێنەى ٥: دانانى (Observation Window) 

 دەبێت بە تەواوى تێكەڵاوى (miracle bond) ەكە ڕەق ببێت پێش ئەوەى كردارى دەرزى لێدانەكە ئەنجام بدرێت، دەبێت لە كاتى كارەكە دەستكێش و چاويلكە و دەمامك بەكاربهێنريێت بۆ مەبەستى سەلامەتى تەواو بۆ ئەو كەسەى كە كارەكە دەكات.

٥-شلەى ئيپۆكسيەكە (Epoxy Resin)  يەكە دەكرێتە ناو (Base Port) ەكان، بە هۆى ئەو پەستانەى كە  (Base Port) ەكان دروستى دەكەن شلەى ئيپۆكسيەكە دەچێتە ناو درزەكان، وێنەى (٦) وێنەى ئەم هەنگاوە پيشان دەدات.

 وێنەى ٦: تێكردنى شلەى ئيپۆكسيەكە

 دواى ماوەيەك شلەى ئيپۆكسيەكە دەچێتە ناو درزەكە، لە ڕێگەى (Observation Window) يەكەوە دەتوانرێت بە ئاسانى ببينرێت وەك لە وێنەى (٧) پيشاندراوە.

 وێنەى ٧: دەركەوتنى شلەى ئيپۆكسيەكە لە (Observation Window) يەكە

دواى ئەوەى كە درزەكان پڕبون لە شلەى ئيپۆكسى و لە دواى ئەوەى كە پەستانەكە كەمكرايەوە ئينجا شلەى ئيپۆكسى لە بارى شليەوە دەگۆرێت بۆ شێوەى جێڵ و دواتر بە تەواوى ڕەق دەبێت.

بە گشتى ماوەى ١٢ كاتژمێرى پێدەچێت تاوەكو بە تەواوى ڕەق دەبێت.

٦- دواى تەواو بونى ماوەى ١٢ كاژێر ئينجا هەموو پارچەكانى وەك (Base Port) و (Observation Window) لێدەكرێنەوە و بە بەكارهێنانى كۆسەرە ڕوى كۆنكريتەكە خاوێن دەكرێتەوە وەك لە وێنەى (٨) پيشاندراوە، و بەم جۆرە هيچ شوێنەوارێكى درز بوونى نامێنيێت.

 وێنەى ٨: خاوێن كردنەوەى ڕووى كۆنكريتەكە

_________________________________________________________________

لەم ڤيديۆيە هەموو ئەم هەنگاوانەى سەرەوە بە باشى ڕونكراونەتەوە:


ئامادەكارى بابەت:

بەڵێن زرار عبدالصمد

 

 

 

 

 


لەوانەيە حەز بە خوێندنەوەى ئەم بابەتەش بكەيت لە بوارى "كۆنكريت و بيناسازى"

دەرزى ليدان لە كۆنكريت
دەرزى ليدان لە كۆنكريت

دەرزى لێدان لە كۆنكريت يەكێكە لەو ڕێگايە باشانەى كە دەتوانى ئەو درزانە بە تەواوى دابخات كە بە بەردەوامى لەگەشەسەندن (....)

زياتر بخوێنەوە ...
ميكس ديزاينى كۆنكريت
ميكس ديزاينى كۆنكريت

ديزاينى تێكەڵە ( ميكس ديزاين) ى كۆنكريت يەكێكە لە خاڵە گرنگەكان پێش ئەوەى دەست بكرێت بە دروست كردنى (...)

زياتر بخوێنەوە ...
سودی دایه‌گرامی B.M.D و S.F.D چیه‌ ؟
سودی دایه‌گرامی B.M.D و S.F.D چیه‌ ؟

به‌ پيی كۆدی (ACI) ئه‌مريكی بۆ هه‌ر ديزاينيكی برگه‌ كۆنكريتيه‌كان و برگە ستيلەكان دەبێت دوو وينەى (....)

زياتر بخوێنەوە ...
جۆينت ی برگه‌ كۆنكريته‌كان
جۆينت ی برگه‌ كۆنكريته‌كان

جۆینت بۆشاییه‌كی بچووكه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ریگا و جاده‌و بانی كۆنكریتی یان هه‌ر كۆنكریت كردن به‌ گشتی (....)

زياتر بخوێنەوە ...
دروستكردنی بينای كۆنكريتی به‌وينه‌
 دروستكردنی بينای كۆنكريتی به‌وينه‌

ئەم بابەتە بە وێنە هەنگاوەكانى دروست كردنى بيناى هەيكەلى پيشان دەدات، رێبەرێكى باشە بۆ (...)

زياتر بخوێنەوە ...
كۆنكريتی پيارۆ ( پۆرۆس كۆنكريت )
كۆنكريتی پيارۆ ( پۆرۆس كۆنكريت )

پۆرۆس کۆنکریت جۆرێکی کۆنکریتە کە سلەمپەکەی سفرە، واتە سلەمپی نیە،ئەمەش ئەوەدەگەیەنێ کە (...)

زياتر بخوێنەوە ...