بابه‌ته‌كانی بيناسازی

دروست کردن و بەخێو کردنى نمونە بۆ پشکنینەکانى بەرگرى
Making and Curing Specimen for Strength Ttest
British Standard: BS EN 12390  Part 2 -2010

١-١: ناساندن:-
کۆنکرێت بە گشتى بۆ هەر پڕۆژەیەک پشکنینى بەرگەگرى (Strength) ى بۆ دەکرێت بۆ ئەوەى دڵنیا بیت لە تواناى بەرگەگرتنى کۆنکرێتەکە بۆ ئەو لۆدەى کە دەخرێتە سەرى، سەرەتاى ئەم بەشە بە ئامادەکردنى نمونە دەست پێدەکەین، ئەو سامپڵەى کە دەکرێتە ناو قاڵبەکانەوە دەبێت لەو مێکسەرانە وەربگیرێت کە کۆنکرێت دەهێنن بۆ سەر پڕۆژە، ئینجا لە ڕێگاى هەندێک هەنگاوەوە نمونەى لێ ئامادە دەکرێت و دواتر کۆمەڵێک پشکنینى بەرگەگرى (Strength) ى بۆ دەکرێت.


١-٢:  ئامێر و کەل و پەلە پێویستەکان:-
١- قاڵب (Mould): سێ جۆر قاڵب هەیە کە بەکاردێن بۆ ئامادەکردنى نمونە
١-١:  قاڵبى شەش پاڵو (Cubes): ئەم قاڵبە شێوەی شەش پاڵۆى هەیە کە پێنج پێوانەى جیاوازى هەیە لە خشتەى (١-١) ڕوونکراوەتەوە، تەنها بۆ پشکنینى هێزى پەستاوتن (Compression Strength) بەکاردەهێنرێت، وێنەى (١-١) وێنەى قاڵبى شەش پاڵۆ پیشان دەدات.

وێنەى ١-١: قاڵبى شەش پاڵۆ

 خشتەى ١-١: کەمترین پێوانەى قاڵبى شەش پاڵۆ

Cubes Nominal Dimensions
300 250 200 150 100 d, mm


دەبێت قاڵبەکە بە تەواوى وەک بەم پێوانانە دروست بکرێت کە لە خشتەى (3-15) پیشاندراوە، بڕى لادانى ڕێگەپێدراو لە پێوانەکانى خشتەى (3-15) نابێت زیاتر بێت لە ± 0.5 % ، ڕووى سەرەوەى  قاڵبەکە لەگەڵ ڕووى بنەوەى قاڵبەکە دەبێت بە تەواوى تەریب بێت و بڕى ڕێگە پێدراوى لادان نابێت زیاتر بێت لە ± 1 %، دەبێت لاکانى قاڵبەکە بە تەواوى ستوون بێت لەسەر بنکەى قاڵبەکە و بڕى لادانى ڕێگەپێدراو نابێت زیاتر بێت لە 0.5 ملم.

١-٢: قاڵبى سلیندەر (Cylinder): ئەم قاڵبە شێوەى سلیندەرى هەیە کە شەش پێوانەى ستانداردى هەیە لە خشتەى (١-٢) ڕوونکراوەتەوە، بەکاردەهێنرێت بۆ پشکنینى تواناى پەستاوتن (Compression Strength) و تواناى ڕاکێشان (Tensile Strength)، وێنەى (١-٢) وێنەى قاڵبى سلیندەر پیشان دەدات.

وێنەى ١-٢: قاڵبى سلیندەر

 

خشتەى ١-٢: کەمترین پێوانەى قاڵبى سلیندەر

Cylinder Nominal Dimensions
300 250 200 150 113* 100 d, mm
*  This has a load-bearing area of 10 000 mm2.


دەتوانرێت قاڵبى سلیندەر لەسەر ئەم پێوانانەى خشتەى (3-16) دروست بکرێت و ڕێگە پێدراوە ئەگەر بڕى ± 10 % پێوانەکان بگۆڕدرێن لەم پێوانانەى کە لە خشتەى ناوبراو ئاماژەى بۆ کراوە، بڕى لادانى ڕێگەپێدراو بۆ تیرەى سلیندەرەکە (D) نابێت زیاتر بێت لە ± 0.5 %، بڕى لادانى ڕێگەپێدراو بۆ بەرزى سلیندەرەکە (2D) نابێت زیاتر بێت لە ± 5 %، لاکانى سلیندەرەکە دەبێت بە تەواوى ستوون بێت لەسەر بنکەکەى و لادانى ڕێگەپێدراو نابێت زیاتر بێت لە ± 0.5 %، ڕووتەختى بەشى سەرەوەى سلیندەرەکە کە ئەو بەشەیە دەکەوێتە ژێر لۆد نابێت لارى زیاتر بێت لە ± 0.0006d، ئەگەر بەکارهێنرا بۆ پشکنینى تواناى ڕاکێشان ئەوا نابێت بڕى لاری ئەو هێڵەى کە دەکەوێتە ژێر پەستانەکە لە ± 0.2 ملم زیاتر بێت.

١-٣: قاڵبى پریزم (Prisms): ئەم قاڵبە شێوەی لاکێشەیى هەیە و پانەبڕگەکەى چوارگۆشەییە، پێنج پێوانەى ستانداردى هەیە لە خشتەى (١-٣) ڕوونکراوەتەوە، بەکاردێت بۆ پشکنینى (Flexural) ى کۆنکریت، وێنەى (١-٣) وێنەى ئەم قاڵبە پیشان دەدات.

وێنەى ١-٣: قاڵبى پریزم

خشتەى١-٣: کەمترین پێوانەى قاڵبى پریزم

Prisms Nominal Dimensions
300 250 200 150 100 d, mm


دەبێت قاڵبى پریزم لەسەر ئەم پێوانانەى خشتەى (3-17) دروست بکرێت و نابێت هیچ پێوانەیەکى تر بەکاربهێنرێت، بڕى لادانى ڕێگەپێدراو بۆ پانە بڕگەى قاڵبەکە (D) نابێت زیاتر بێت لە ± 0.5 ڕووى سەرەوەى  قاڵبەکە لەگەڵ ڕووى بنەوەى قاڵبەکە دەبێت بە تەواوى تەریب بێت و بڕى ڕێگە پێدراوى لادان نابێت زیاتر بێت لە ± 1 %، لاکانى قاڵبەکە دەبێت بە تەواوى ستوون بێت لەسەر بنکەکەى و لادانى ڕێگەپێدراو نابێت زیاتر بێت لە ± 0.5 %، ڕووتەختى بەشى سەرەوەى قاڵبەکە کە ئەو بەشەیە دەکەوێتە ژێر ڕۆلەرى ئامێرەکە نابێت لارى زیاتر بێت لە ± 0.2 ملم.


تێبینى1: هەموو ئەو پێوانانەى ئاماژەیان بۆ کرا لە خاڵى (1) ى ئەم بڕگەیە بۆ هەر سێ جۆرەکەى قاڵب لەسەر مەرجەکانى ستانداردى (BS EN 12390  Part 1 -2010 )  نوسراونەتەوە.

٢- کەل و پەلى کوتانەوە (Compaction Tools): ئەو ئامێرانەى كە لە وێنەى (١-٤) پيشاندراون و لە خوارەوە باسكراون بەكاردێن بۆ كوتانەوەى كۆنكريتەكە.

 ٢-١:  له‌رینه‌ر (هه‌زاز) ى ناوه‌كى (Internal Vibrator): ئه‌م ئامێره‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ كوتانه‌وه‌ى كۆنكریتى ناو ده‌فره‌كه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌مترین فریكوینسى 120 هیرتز بێت واته‌ (7200 خوڵ له‌ یه‌ك ده‌قیقه‌)، تیره‌ى ئه‌و نوكه‌ى كه‌ ده‌خرێته‌ ناو كۆنكریته‌كه‌ كه‌ پێى ده‌ڵێن (Poker) نابێت زیاتر بێت له‌ چواریه‌كى كه‌مترین درێژى ده‌فره‌كه‌.
٢-٢: مێزى له‌رینه‌ر (Vibrator Table): ئه‌م ئامێره‌ پێكدێت له‌ مێزێكى هه‌زاز كه‌ وا پێویسته‌ كه‌مترین فریكوینسى 40 هیرتز بێت واته‌ (4200 خول له‌ یه‌ك ده‌قیقه‌) بێت.
٢-٣: شیشى كوتانه‌وه‌ (Compacting Rod): شیشى كوتانه‌وه‌ به‌ پانه‌ برِگه‌ى بازنه‌یى، ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كى رِێك و رِاست دروست بكرێت، ده‌بێت له‌ ستیل دروست كرابێت و دژه‌ ژه‌نگ بێت، تیره‌كه‌ى 16 ملم بێت و درێژیه‌كه‌ى نزیكه‌ى 600ملم بێت و كۆتاییه‌كانى بازنه‌یى (Round) بێت.
٢-٤: شیشى كوتانه‌وه‌ (Compacting Bar): پێكدێت له‌ شیشێكى ئاسن كه‌ بارستاییه‌كه‌ى 1.8 كیلۆگرام ده‌بێت، درێژیه‌كه‌ى 380 ملمه‌، پانه‌برِگه‌كه‌ى چوارگۆشه‌یه‌ كه‌ پانى لاكانى 25 ملمه‌.
 

وێنەى ١-٤: وێنەى ئامێرەكانى كوتانەوە


٣: چەمچە (کەوچک)(Scoop): چەمچەیەکى پلاستیکى یان لە ستیل دروست کرابێت، باشتر وایە پانى دەمەکەى 100 ملم کەمتر نەبێت.
٤-دەفرى تێکەڵکردن (Mixing Tray): قاپێکى تێکەڵ کردن کە قەبارەیەکى گونجاوى هەبێت بۆ ئەوەى بتوانرێت بە تەواوى ئەو بڕەى نمونەکە بگرێتە خۆى کە پێویستە، دەبێت دوور بێت لە ژەنگ هەڵهێنان و کارلێک کردن لەگەڵ شەربەتى چیمەنتۆکە.
٥-ماڵنج (Steel trowel or float): ماڵنجى ستیل کە بەکاردەهێنرێت بۆ ساف کردنى ڕووى سەرەوەى کۆنکریتەکە، دەتوانرێت هەر شتێکى تر بەکاربهێنرێت لە جیاتى ماڵنج کە هەمان کار بکات.
٦-چەکوشى لاستیکى: چەکوشى لاستیکى بەکاردەهێنرێت بۆ باشترکردن و ئاسانتر کردنى کارى تێکردنى کۆنکریتەکە، دواى کوتانەوەى کۆنکریتەکە چەند جارێک بەم چەکوشە لە لاکانى دەفرى پشکنینەکە دەدرێت بۆ باشتر دەکردنى هەواى ناو کۆنکریتەکە، وێنەى (1-190) وێنەى چەکوشى لاستیکى پیشان دەدات.

٧-ماددەیەکى چەورکەر: ماددەیەکى چەورکەر وەک ڕۆن یان هەر شتێکى تر کە ناوەوەى قاڵبەکان چەور بکات بۆ ئەوەى دواى ڕەق بوونى کۆنکریتە ڕەق بوەکە بە ئاسانى لە قاڵبەکە بێتە دەرەوە، دەبێت ئەو ماددە چەورکەرە کارلێک لەگەڵ کۆنکریتەکە نەکات (تێبینى2).


تێبینى2: زۆرجار ژێرەوەى قاڵبەکان کونێکى تێدایە کە بە کەڤەرێک دادەخرێت لەو کاتەى کە کۆنکریتەکە بە شلى دەکرێتە ناو قاڵبەکە، دواى ڕەق بوونى کۆنکریتەکە ئەو کەڤەرە لادەبردرێت و بە پەمپێکى هەوایى بەهێز هەوا لەو کونەوە دەخرێتە سەر کۆنکریتە ڕەق بوەکە و بەمەش وا دەکات کۆنکریتەکە بە ئاسانى لە ناو قاڵبەکە بێتە دەرەوە.

١-٣: وەرگرتن و ئامادەکردنى نمونە:-
نمونەى کۆنکریتەکە بە بەکارهێنانى ڕێنماییەکانى (BS EN 12350-Part 1) ئامادە دەکرێت.

١-٤:هەنگاوەکانى ئامادەکردنى قاڵب:-
بە گشتى سێ جۆرى قاڵب هەیە وەک لە پێشووتر ئاماژەى پێدرا کە پێویستە ئامادە بکرێت بۆ پشکنینەکانى بەرگرى پەستاوتن (Compression) ، بەرگرى ڕاکێشان (Tension) ، بەرگرى (Flexural)، لەم بڕگەیە ئاماژە بە چۆنیەتى ئامادە کردنى هەریەکێک لەم جۆرانە دەکرێت وەک لە خوارەوە ڕوون کراونەتەوە:

١-٤-١:  ئامادەکردنى قاڵبى شەش پاڵۆ (Cubes):-

قاڵبى شەش پاڵۆ تەنها بەكاردەهێنرێت بۆ پشكنينى بەرگەرگى پەستاوتن (Compression Strength) كە بەم هەنگاوانەى خوارەوە ئامادە دەكرێت:
١- بە پێى خشتەى (١-١) قاڵبێک هەڵدەبژێردرێت تێبینى٣ ، دەبێت هەموو قاڵبەکان بە باشى پاککرابێتنەوە، بە بەکارهێنانى ماددەیەکى چەور وەک ڕۆن ناوەوەى قاڵبەکە زۆر بە سووکى چەور دەکرێت تێبینى٤.


تێبینى٣: ئەو قاڵبەى کە بۆ پشکنینى کۆنکریتى پڕۆژەکان بەکاردەهێنرێت پێوانەى لاکانى 150 ملمە، دەکرێت هەر پێوانەیەکى تر بەکاربهێنرێت کە لە خشتەى (3-15) ئاماژەى بۆ کراوە بە مەرجێک داواکراو بێت.
تێبینى٤: ئەو ڕۆنە یان ئەو مەوادەى کە بۆ چەور کردن بەکاردێت نابێت کارلێک لەگەڵ کۆنکریتەکە دروست بکات.


٢- بە پێى بڕگەى (١-٣) نمونەى کۆنکریتەکە وەردەگیرێت تێبینى٥، نمونەکە دەخرێتە ناو قاپێکەوە بە باشى تێکەڵ دەکرێت پێش ئەوەى بکرێتە ناو قاڵبەکانەوە، وێنەى (١-٥) وێنەى ئامادە کردنى کۆنکریتەکە پیشان دەدات.

تێبینى٥: ئامادەکردنى ژمارەى قاڵبەکان دەبێت بە پێى ئەو ڕێنمایانە بێت کە لە تەندەر یان بە شێوەى داواکارى لە ستاندارد ئاماژەى بۆ کراوە.
 

وێنەى ١-٥: تێکەڵ کردن و ئامادەکردنى کۆنکریتەکە


٣- کۆنکریتەکە دەکرێتە ناو قاڵبەکە بە شێوەیەک کە ئەستوورى هەر چینێک 10% تا 20% ى بەرزى قاڵبەکە بێت، نابێت لە هەر حاڵەتێکدا ئەستوورى چینێک بە تەنها لە 100 ملم تێپەڕ بکات، چینى یەکەمى کۆنکریتەکە دەکرێتە ناو مۆڵدەکە، وێنەى (١-٦) وێنەى دانانى چینى یەکەمى کۆنکریتەکە پیشان دەدات.

وێنەى ١-٦: دانانى چینى یەکەمى کۆنکریتەکە

تێبینى٦: ئەگەر نمونەى کۆنکریتەکە کۆنکریتى خۆکوتەرەوە (Self Compact Concrete) بوو ئەوا قاڵبەکان بە یەکجار پڕدەکرێن، هیچ جۆرە شلەقاندن و کوتانەوەى میکانیکى بۆ ناکرێت.


دواى ئەوەى کە چینى یەکەم کرایە ناو قاڵبەکە ڕاستەوخۆ کۆنکریتەکە بە یەکێک لەم شێوازانەى خوارەوە کوتانەوەى بۆ دەکرێت بۆ ئەوەى بگاتە کوتانەوەى تەواو:
١-٣: کوتانەوەى میکانیکى
أ-بەکارهێنانى مێزى هەزاز: ئەگەر مێزى هەزاز بەکارهێنرا ئەوا دەبێت پێش ئەوەى دەست بە کوتانەوە بکرێت دەبێت دەفرەکە بە باشى بە مێزەکەوە ببەسترێتەوە ئینجا بە ماوەى پێویست کوتانەوە بۆ کۆنکریتەکە دەکرێت، هەر کاتێک کە هاتنە دەرەوەى بڵقە هەواییەکان تەواو بوو و ڕووى کۆنکریتەکە ڕوویەکى درەوشاوەى وەرگرت ئەوا ماناى ئەوەیە کە کوتانەوەى تەواوى وەرگرتوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک (Over-Vibration) ڕووبدات، وێنەى (3-145) وێنەى کوتانەوە بە مێزى هەزاز پیشان دەدات.
 

وێنەى ١-٧: کوتانەوەى نمونەکە بە مێزى هەزاز


ب-بەکارهێنانى هەزازى ناوەکى: ئەگەر ئامێرى هەزازى ناوەکى (Vibration Poker) بەکارهێنراو ئەوا هەمان ئەو تێبینیەى کە لە خاڵى (٣-١) ئاماژەى پێدرا بۆ ئەم ڕێگایەش هەمان شتە، دەبێت ئاگادارى ئەوە بیت کە دەمى هەزازەکە بە شێوەیەکى ستوون بخرێتە ناو کۆنکریتەکە، دەبێت بە هێواشى بخرێتە ناو کۆنکریتەکە و بە خێرایش بهێنرێتە دەرەوە، نابێت دەمى هەزازەکە بەر بنک و لاکانى دەفرەکە بکەوێت بە هیچ شێوەیەک، لەکاتى ڕوودانى (Over-Vibration) دەبێت پشکنینەکە دووبارە بکرێتەوە.

٣-٢: کوتانەوە بە دەست (Hand Compaction):
بە کارهێنانى هەردوو جۆرى شیشى کوتانەوە (Compaction Bar or Compaction Rod): بەکارهێنانى هەردوو جۆرى شیشى کوتانەوەى بە پانە بڕگەى (بازنەیى) و ( چوارگۆشەیى) ڕێگەپێدراوە بۆ کوتانەوەى نمونەکە، بە گشتى دەبێت لە کاتى کوتانەوە شیشەکە بە شێوەیەکى یەکسان بەر کۆى گشتى ڕووبەرى کۆنکریتەکە بکەوێت، ژمارەى لێدانەکان بە گوێرەى ڕووبەرى ڕووى قاڵبەکەیە کە لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە، نابێت شیشەکە بەر بنکى قاڵبەکە بکەوێت لەو کاتەى کە چینى یەکەم دەکوترێتەوە، نابێت پەستان بخرێتە سەر شیشەکە بۆ ئەوەى بچێتە ناو کۆنکریتەکە، نابێت شیشەکە بچێتە ناو چینى یەکەم یان دووەم لەو کاتەى چینى دووەم یان سێ یەم دەکوترێتەوە، ئامانج لەم کوتانەوەیە بۆ دەرکردنى باخەڵى هەواى قەتیس بوە (Entrapped Air)، دواى تەواو بوونى کوتانەوە ئینجا بە چەکوشى لاستیکى (Rubber Mallet) چەند جارێک لە لاکانى دەفرەکە دەدرێت هەتا ئەو کاتەى کە بڵقى هەوا لەسەر ڕووى کۆنکریتەکە بەدیار دەکەوێت، وێنەى (١-٨)  وێنەى کوتانەوەى کۆنکریتەکە پیشان دەدات.

تێبینى٧: لەکاتى بەکارهێنانى هەزازى میکانیکى بەوە دەزانرێت کە نمونەکە کوتانەوەى تەواوى وەرگرتوە کە هەر کاتێک بڵقى
   

وێنەى ١-٨: کوتانەوەى نمونەکە بە بەکارهێنانى شیشى کوتانەوە


دواى تەواو بوونى چینى یەکەم و کوتانەوەى بەم شێوازانەى کە لە سەرەوە ئاماژەى پێدرا، ئینجا چینى دووەم یان سێیەم دەکرێتە ناو قاڵبەکە تا ئەو کاتەى کە قاڵبەکە بە تەواوى پڕ دەبێت، دەبێت تێبینى ئەوە بکەیت کە دەبێت لە کۆتا چین بەرزى کۆنکریتەکە لە لێوارى قاڵبەکە زیاتر بێت.

دۆزینەوەى ژمارى لێدانەکان بۆ کوتانەوەى دەستى بۆ هەرچینێک:
بۆ ئەوەى کە کۆنکریتەکە کوتانەوەى تەواو وەربگرێت دەبێت ئەو شیشەى بەکاردەهێنرێت بەر هەموو ڕووبەرى ڕووى کۆنکرێتەکە بکەوێت، دەبێت ڕووبەرى ڕووى کۆنکریتەکە دابەشى ڕووبەرى ئەو شیشە بکرێت کە بەکاردەهێنرێت بۆ کوتانەوەى کۆنکریتەکە، بەمەش ژمارەى ئەو لێدانانە دەدۆزرێتەوە کە پێویستە بۆ کوتانەوەى تەواوى کۆنکریتەکە، هاوکێشەى (١-١) بەکاردەهێنرێت بۆ دۆزینەوەى ژمارەى لێدنەکان.


Number of Blows =  (Mould Surface Area)/(Area of Comapacting Bar)              (1-1)

٤- دواى کوتانەوەى کۆتا چینى کۆنکریتەکە دەبێت ئەو کۆنکریتە زیادەیە لاببرێت بە بەکارهێنانى ماڵنج و ڕووى کۆنکریتەکە لەگەڵ لێوارى قاڵبەکە ڕێک دەخرێت، بە بەکارهێنانى ماڵنجەکە دەبێت ڕووى کۆنکریتەکە تەواو ساف و لووس بکرێت، لە دواى ساف کردنى ڕووى کۆنکریتەکە دەبێت ناوى نمونەکە بنوسرێت تێبینى9 بە شێوەیەک کە بە باشى بخوێنرێتەوە و نەبێتە هۆى زیان گەیاندن بەو ڕوەى کە ناوەکەى لێدەنوسرێت، وێنەى (١-٩) وێنەى ڕێک خستن و ساف کردنى ڕووى نمونەکە پیشان دەدات.


تێبینى ٨: ئەگەر پێوانەى لاکانى قاڵبێک 150 ملم بێت، بۆ قاڵبى شەش پاڵۆ دەبێت ئەو شیشەى کە بەکاردێت بۆ کوتانەوە پانەبڕگەکەى چوارگۆشە بێت کە لاکانى 25 ملم بێت، بە بەکارهێنانى هاوکێشەى (١-١) ژمارەى لێدانەکان بۆ هەر چینێک دەکاتە 36 لێدان.

وێنەى ١-٩: ساف کردنى ڕووى نمونەکە


تێبینى ٩: دەبێت ناوى نمونەکە بەم شێوەی خوارەوە بنوسرێت کە پیشاندراوە، بە گشتى یەک سێت قاڵب پێکدێت لە 12 نمونە و 4 گروپ، یەک گروپ پێکدێت لە 3 نمونە، دەبێت ژمارەى گروپەکە و ژمارەى نمونەکە لەسەر قاڵبەکە بنوسرێت لەگەڵ ڕۆژ و مانگى پشکنین، دەبێت ڕاپۆرتێکى تەواو لەسەر نمونەکە ئامادە بکرێت و هەڵبگیرێت تا ڕۆژى پشکنینى نمونەکە بۆ تۆمار کردنى داتاکان، هەموو ئەو خاڵە گرنگانەى کە پێویستە بنوسرێن لە بڕگەى () ئاماژەیان بۆ کراوە.
 


هێماى (G 11) واتە گروپى یەکەم قاڵبى یەکەم، هێماى (G 2 3) واتە گروپى دووەم قاڵبى سێ یەم، بە هەمان شێوە بۆ هێماکانى تریش، هێماى (DD) واتە ڕۆژى پشکنینى نمونەکە و (MM) واتە ئەو مانگەى کە نمونەکە پشکنینى بۆ دەکرێت.

٥- نمونەکە لە شوێنێکى فێنک دادەنرێت بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە 16 کاتژمێر تێبینى10 لە پلەى گەرمى 20 ± 5 پلەى سیلیزى تێبینى11 ، باشتر وایە بە نایلۆنێک دابپۆشرێت بۆ ئەوەى توشى کردارى هەڵماندن (Dehydration) نەبێت، دەبێت نمونەکە بە دوور بێت لە سەرچاوەى لەرە لەر کەر، وێنەى (١-١٠) وێنەى دانان و داپۆشینى نمونەکە پیشان دەدات.
 

وێنەى ١-١٠: داپۆشینى نمونەکە

نمونەکان لە قاڵب دەهێنرێنە دەرەوە دواى ئەوەى کە تەواو ڕەق بوون، نمونەکان ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەى دەست بە بەخێو کردنیان (Curing) بکرێت.


 ١-٢: ئامادەکردنى قاڵبى سلیندەر (Cylinder):-

قاڵبى سليندەر بەكاردەهێنرێت بۆ پشكنينى بەرگەرگى پەستاوتن (Compression Strength) بەرگەگرى ڕاكێشان (Tensile Strength) كە بەم هەنگاوانەى خوارەوە ئامادە دەكرێت:
١- بە پێى خشتەى (١-٢) قاڵبێک هەڵدەبژێردرێت، دەبێت هەموو قاڵبەکان بە باشى پاککرابێتنەوە، بە بەکارهێنانى ماددەیەکى چەور وەک ڕۆن ناوەوەى قاڵبەکە زۆر بە سووکى چەور دەکرێت تێبینى٤.

٢- بە پێى بڕگەى (١-٣) نمونەى کۆنکریتەکە وەردەگیرێت تێبینى٥، نمونەکە دەخرێتە ناو قاپێکەوە بە باشى تێکەڵ دەکرێت پێش ئەوەى بکرێتە ناو قاڵبەکانەوە، وێنەى (١-١١) وێنەى ئامادە کردنى کۆنکریتەکە پیشان دەدات.

وێنەى ١-١١ تێکەڵ کردن و ئامادەکردنى کۆنکریتەکە


٣- کۆنکریتەکە دەکرێتە ناو قاڵبەکە بە شێوەیەک کە ئەستوورى هەر چینێک 10% تا 20% ى بەرزى قاڵبەکە بێت، نابێت لە هەر حاڵەتێکدا ئەستوورى چینێک بە تەنها لە 100 ملم تێپەڕ بکات، چینى یەکەمى کۆنکریتەکە دەکرێتە ناو مۆڵدەکە تێبینى٦، وێنەى (١-١٢) وێنەى دانانى چینى یەکەمى کۆنکریتەکە پیشان دەدات.

وێنەى ١-١٢: دانانى چینى یەکەمى کۆنکریتەکە 


دواى ئەوەى کە چینى یەکەم کرایە ناو قاڵبەکە ڕاستەوخۆ کۆنکریتەکە بە یەکێک لەم شێوازانەى کە لە بڕگەى (١-٤-١) خاڵى (٣) ئاماژەى بۆ کرا کوتانەوەى بۆ دەکرێت بۆ ئەوەى بگاتە کوتانەوەى تەواو، دەبێت تێبینى ئەوە بکرێت کە ئەگەر شێوازى کوتانەوە بە دەست بەکاربهێنرێت ئەوا ئەو شیشەى کە بۆ کوتانەوەى بەکاردێت دەبێت جۆرى (Compacting Rod) بێت کە پانە بڕگەکەى بازنەییە و بۆ هەر چینێک 25 لێدان بەکاردەهێنرێت بۆ کوتانەوە، وێنەى (١-١٣) وێنەى کوتانەوەى کۆنکریتەکە پیشان دەدات.

 وێنەى ١-١٣: کوتانەوەى نمونەکە بە بەکارهێنانى شیشى کوتانەوە و مێزى لەرینەر

  

دواى تەواو بوونى چینى یەکەم و کوتانەوەى بەم شێوازانەى کە لە سەرەوە ئاماژەى پێدرا، ئینجا چینى دووەم یان سێیەم دەکرێتە ناو قاڵبەکە تا ئەو کاتەى کە قاڵبەکە بە تەواوى پڕ دەبێت، دەبێت تێبینى ئەوە بکەیت کە دەبێت لە کۆتا چین بەرزى کۆنکریتەکە لە لێوارى قاڵبەکە زیاتر بێت.

 ٤- دواى کوتانەوەى کۆتا چینى کۆنکریتەکە دەبێت ئەو کۆنکریتە زیادەیە لاببرێت بە بەکارهێنانى ماڵنج و ڕووى کۆنکریتەکە لەگەڵ لێوارى قاڵبەکە ڕێک دەخرێت، بە بەکارهێنانى ماڵنجەکە دەبێت ڕووى کۆنکریتەکە تەواو ساف و لووس بکرێت، لە دواى ساف کردنى ڕووى کۆنکریتەکە دەبێت ناوى نمونەکە بنوسرێت تێبینى9 بە شێوەیەک کە بە باشى بخوێنرێتەوە و نەبێتە هۆى زیان گەیاندن بەو ڕوەى کە ناوەکەى لێدەنوسرێت، وێنەى (١-١٤) وێنەى ڕێک خستن و ساف کردنى ڕووى نمونەکە پیشان دەدات.

وێنەى ١-١٤: ساف کردنى ڕووى نمونەکە

٥- نمونەکە لە شوێنێکى فێنک دادەنرێت بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە 16 کاتژمێر تێبینى10 لە پلەى گەرمى 20 ± 5 پلەى سیلیزى تێبینى11 ، باشتر وایە بە نایلۆنێک دابپۆشرێت بۆ ئەوەى توشى کردارى هەڵماندن (Dehydration) نەبێت، دەبێت نمونەکە بە دوور بێت لە سەرچاوەى لەرە لەر کەر، وێنەى (3-153) وێنەى دانان و داپۆشینى نمونەکە پیشان دەدات.


وێنەى ١-١٥: داپۆشینى نمونەکە

 نمونەکان لە قاڵب دەهێنرێنە دەرەوە دواى ئەوەى کە تەواو ڕەق بوون، نمونەکان ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەى دەست بە بەخێو کردنیان (Curing) بکرێت.


١-٤-٣: ئامادەکردنى قاڵبى پریزم (Prisms):-

قاڵبى سليندەر بەكاردەهێنرێت بۆ پشكنينى بەرگەرگى چەمانەوە (Flexural Strength) كە بەم هەنگاوانەى خوارەوە ئامادە دەكرێت:


١- بە پێى خشتەى (١-٣) قاڵبێک هەڵدەبژێردرێت، دەبێت هەموو قاڵبەکان بە باشى پاککرابێتنەوە، بە بەکارهێنانى ماددەیەکى چەور وەک ڕۆن ناوەوەى قاڵبەکە زۆر بە سووکى چەور دەکرێت تێبینى٤..


٢-بە پێى بڕگەى (١-٣) نمونەى کۆنکریتەکە وەردەگیرێت تێبینى٥، نمونەکە دەخرێتە ناو قاپێکەوە بە باشى تێکەڵ دەکرێت پێش ئەوەى بکرێتە ناو قاڵبەکانەوە، وێنەى (١-١١) وێنەى ئامادە کردنى کۆنکریتەکە پیشان دەدات.

٣-کۆنکریتەکە دەکرێتە ناو قاڵبەکە بە شێوەیەک کە ئەستوورى هەر چینێک 10% تا 20% ى بەرزى قاڵبەکە بێت، نابێت لە هەر حاڵەتێکدا ئەستوورى چینێک بە تەنها لە 100 ملم تێپەڕ بکات، چینى یەکەمى کۆنکریتەکە دەکرێتە ناو مۆڵدەکە تێبینى٦، وێنەى (١-١٦) وێنەى دانانى چینى یەکەمى کۆنکریتەکە پیشان دەدات.


 
وێنەى ١-١٦: دانانى چینى یەکەمى کۆنکریتەکە

دواى ئەوەى کە چینى یەکەم کرایە ناو قاڵبەکە ڕاستەوخۆ کۆنکریتەکە بە یەکێک لەم شێوازانەى کە لە بڕگەى (١-٤-١) خاڵى (٣) ئاماژەى بۆ کرا کوتانەوەى بۆ دەکرێت بۆ ئەوەى بگاتە کوتانەوەى تەواو، دەبێت تێبینى ئەوە بکرێت کە ئەگەر شێوازى کوتانەوە بە دەست بەکاربهێنرێت ئەوا ئەو شیشەى کە بۆ کوتانەوەى بەکاردێت دەبێت جۆرى (Compacting Bar) بێت کە پانە بڕگەکەى چوارگۆشەییە و بۆ هەر چینێک ژمارەى لێدانەکان بە پێى هاوکێشەى (١-١) دیاریدەکرێت، وێنەى (١-١٧) وێنەى کوتانەوەى کۆنکریتەکە پیشان دەدات.
     

   وێنەى ١-١٧: کوتانەوەى نمونەکە بە بەکارهێنانى شیشى کوتانەوە و مێزى لەرینەر

دواى تەواو بوونى چینى یەکەم و کوتانەوەى بەم شێوازانەى کە لە ەرەوە ئاماژەى پێدرا، ئینجا چینى دووەم یان سێیەم دەکرێتە ناو قاڵبەکە تا ئەو کاتەى کە قاڵبەکە بە تەواوى پڕ دەبێت، دەبێت تێبینى ئەوە بکەیت کە دەبێت لە کۆتا چین بەرزى کۆنکریتەکە لە لێوارى قاڵبەکە زیاتر بێت.

٤-دواى کوتانەوەى کۆتا چینى کۆنکریتەکە دەبێت ئەو کۆنکریتە زیادەیە لاببرێت بە بەکارهێنانى ماڵنج و ڕووى کۆنکریتەکە لەگەڵ لێوارى قاڵبەکە ڕێک دەخرێت، بە بەکارهێنانى ماڵنجەکە دەبێت ڕووى کۆنکریتەکە تەواو ساف و لووس بکرێت، لە دواى ساف کردنى ڕووى کۆنکریتەکە دەبێت ناوى نمونەکە بنوسرێت تێبینى9 بە شێوەیەک کە بە باشى بخوێنرێتەوە و نەبێتە هۆى زیان گەیاندن بەو ڕوەى کە ناوەکەى لێدەنوسرێت، وێنەى (١-١٨) وێنەى ڕێک خستن و ساف کردنى ڕووى نمونەکە پیشان دەدات.

وێنەى ١-١٨: ساف کردنى ڕووى نمونەکە


٥- نمونەکە لە شوێنێکى فێنک دادەنرێت بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە ١٦ کاتژمێر تێبینى١٠ لە پلەى گەرمى 20 ± 5 پلەى سیلیزى تێبینى١١ ، باشتر وایە بە نایلۆنێک دابپۆشرێت بۆ ئەوەى توشى کردارى هەڵماندن (Dehydration) نەبێت، دەبێت نمونەکە بە دوور بێت لە سەرچاوەى لەرە لەر کەر، وێنەى (١-١٩) وێنەى دانان و داپۆشینى نمونەکە پیشان دەدات.

وێنەى ١-١٩: داپۆشینى نمونەکە 

نمونەکان لە قاڵب دەهێنرێنە دەرەوە دواى ئەوەى کە تەواو ڕەق بوون، نمونەکان ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەى دەست بە بەخێو کردنیان (Curing) بکرێت.

تێبینى١٠: نابێت زیاتر لە سێ ڕۆژ تێپەڕێت بەسەر مانەوەى نمونەکان لە ناو قاڵبەکان.
تێبینى١١: لە کەش و هەواى گەرمدا ئاساییە ئەگەر نمونەکان لە پلەى گەرمى 20 ± 5 پلەى سیلیزى دابنرێن.

١-٥: بەخێوکردنى نمونە:-
دواى ئەوەى کە نمونەکان لە قاڵب هێنرانە دەرەوە ڕاستەوخۆ دەخرێنە ناو ئاو تا کاتى پشکنینیان، دەبێت پلەى گەرمى ئەو ئاوەى کە نمونەکانى تێدا هەڵدەگیرێت لە 20 ± 2 پلەى سیلیزى دا بێت تێبینى 12، دەتوانرێت بە شێوەیەکى تر نمونەکان بەخێو بکرێن بە دانانى نمونەکان لە ناو چامبەر (Chamber) کە پلەى گەرمى 20 ± 2 پلەى سیلیزى بێت و ڕێژەى شێ زیاتر بێت لە 95% تێبینى١٣.، وێنەى (١-٢٠) وێنەى بەخێو كردنى نمونەكان پيشان دەدات لە ناو ئاو.

وێنەى ١-٢٠:: بەخێو كردنى نمونە لە ناو ئاو

تێبینى١٢: بۆ بەراوورد کردنى ئەنجامى پشکنینەکان بۆ پڕۆژەکان باشتر وایە کردارى بەخێو کردنى نمونەکان لە ناو ئاو ئەنجام بدرێت.
تێبینى١٣: دروست کردنى کەشێک کە ڕێژەى شێ ى زیاتر بێت لە 95% لە پلەى گەرمى 20 ± 2 پلەى سیلیزى کارێکى ئاسان نیە، دەبێت بەردەوام چاودێرى بکرێت کە ڕووى نمونەکان لە ناو چامبەر (Chamber) ەکە بە بەردەوامى بە تەڕى بمێنێتەوە.

١-٦: گواستنەوەى نمونەکان بۆ پشکنین:-
لە کاتى گوێزانەوەى نمونەکان وا باشترە نمونەکان لە شوێنێکى شێدار دابنرێن بۆ ئەوەى شێ لە دەست نەدەن، وەک دانانى نمونەکان لە ناو لمى شێدار، دانانى نمونەکان لە ناو قوماشى شێدار یان دانانى نمونەکان لە ناو دەفرى پلاستیکى کە ئاوى تێدا بێت، دەبێت نمونەکان بە تەواوى ووشک ببنەوە پێش ئەوەى پشکنینیان بۆ بکرێت.

١-٧: دروست کردنى ڕاپۆرت:-
دەبێت ڕاپۆرتى پشکنینەکە ئەم زانیاریانەى تێدا بێت:
١-ناوى نمونەکە.
٢-کات و بەروارى دروست کردنى نمونەکان.
٣-ڕێگاى بەکارهێنراو لە کاتى کوتانەوەى نمونەکان، ئەگەر نمونەکان بە دەست کوتانەوەیان بۆ بکرێت ئەوا دەبێت ئاماژە بە ژمارەى لێدانەکان بکرێت.
٤-زانیارى شێوازى بەخێو کردنى نمونەکە و کاتى دانانى نمونەکان لە ناو ئاو.
٥-ناو و زانیارى پێویست لەسەر ئەو کەسەى کە کارى ئامادەکردن و بەخێو کردنى بۆ نمونەکان کردوە.


ئامادەكارى بابەت:

بەڵێن زرار عبدالصمد

 

 

 

 


لەوانەيە حەز بە خوێندنەوەى ئەم بابەتەش بكەيت لە بوارى "كۆنكريت و بيناسازى"

ڕوخان و فەیلەر لە کۆنکریت دا
ڕوخان و فەیلەر لە کۆنکریت دا

کۆنکریت بەهۆی جیاوازی پێکهاتەکانی یەوە , بەتایبەتی لە نێوان چەو و سمنت پەیست دا , لەکاتی (.....)

زياتر بخوێنەوە ...
هەژماركردنى برى ستيلى پێويست
هەژماركردنى برى ستيلى پێويست

شيش بە شێوەيەكى بەربلاو بەكاردەهێنرێت لە كارى كۆنكريت كردندا، گرنگە بزانرێت كە ئەو برەى بەكاردێت (....)

زياتر بخوێنەوە ...
(Creep) لە کۆنکریت دا
(Creep) لە کۆنکریت دا

کریپ بریتیە لە شێواندن (deformation) لە سترەکچەری کۆنکریتەکەدا بە هۆی لۆدێکی بەردەوام (....)

زياتر بخوێنەوە ...
سودی دایه‌گرامی B.M.D و S.F.D چیه‌ ؟
سودی دایه‌گرامی B.M.D و S.F.D چیه‌ ؟

به‌ پيی كۆدی (ACI) ئه‌مريكی بۆ هه‌ر ديزاينيكی برگه‌ كۆنكريتيه‌كان و برگە ستيلەكان دەبێت دوو وينەى (....)

زياتر بخوێنەوە ...
به‌خێوكردنى كۆنكريت
به‌خێوكردنى كۆنكريت

به‌خێوكردن پێوانه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌كاردێت بۆ گرنگى دان به‌ كوَنكریتى شل به‌ شێوه‌یه‌كى ....

زياتر بخوێنەوە ...
چونەوەیەک لە کۆنکریت دا
چونەوەیەک لە کۆنکریت دا

چونەوەیەک (Shrinkage)لە کۆنکریتدا ڕودەدات بە هۆی لەدەست چوونی ئاوی ناو کۆنکریتەکەوە (....)

زياتر بخوێنەوە ...

S5 Box