بابه‌ته‌كانی بيناسازی


هەندێ زانيارى گرنگ هەيە كە وا پێويست دەكات كە هەموو خوێندكار و ئەندازيارێك شارەزايى لێيان هەبێت، گرنگە بتوانى بە خێرايى بريار لەسەر هەندێ شت بدەيت بەبى گەرانەوە بۆ ناو كتێبەكان، دەبێت ئەندازيار لە كارەكەيدا ئەندازيار بێت و كارەكان خێرا بكات و بە شێوەيەكى تەواو ريێكيان بخات، ئەم خالانەى خوارەوە هەندێ خالى گرنگن كە وا پێويست دەكات هەموو كەسێك زانيارى لەسەرى هەبێت.

١-ئه گه‌ر تيره‌ی شيش له‌ ٣٦ مم زياتر بوو نابيت (lapping) واته‌ تيكهه‌لكيش بكريت

٢-زياترين نيوانی كورسی بۆ دوو ته‌به‌قه‌ شيش نابيت له‌ ١ مه‌تر زياتر بيت واته‌ يه‌ك كورسی بۆ ١ م ٢

٣-بۆ تيكهه‌ليشی نيوان كۆلۆم و پايه‌ ( فوتينگ ) واته‌ داول يان Dowel نابيت شيشی كه‌متر ‌ ١٢ ملم به‌كاربيت .

٤- تيره‌ی شيش بۆ دانانی كورسی نابيت كه‌متر بيت له‌ ١٢ ملم

٥-كه‌مترين شيش بۆ دينگه‌ی چوارگۆشه‌ ٤ شيش ه‌ بۆ لاكيشه‌ ٦ شيش و بۆ بازنه‌ ٦ شيش

٧-شيشی سه‌ره‌كی له‌ سه‌قف نابيت له‌ ٨ملم كه‌متر بيت

٨-كه‌مترين ئه‌ستووی سه‌قف ١٢٥ ملم

٩-له‌ كاتی وه‌رگرتنی نموونه‌ی فه‌حس بۆ مكعب ی كۆنكريت بری ريگه‌پيدراو له‌ دريژيه‌كانی + ٢ ملم

١٠- رژاندنی كۆنكريت له‌ به‌رزی ريگه‌پيدراو نابيت زياتر بيت له‌ ١.٥ مه‌تر

١١-ريژه‌ی هه‌لمژينی ئاو بۆ خشت نابيت زياتر بيت له‌ ١٥ %

١٢- پی ئيچ ی ئاو نابيت كه‌متر بيت له‌ ٦ .

١٣- كه‌مترينcompression strength ی خشت نابيت كه‌متر بيت له‌ ٥.٣ ميگاباسكال

١٤-له‌و شوينانه‌ی كه‌ پركراوه‌ن به‌ پيی ئای ئيس كۆد ده‌بيت به‌ لايه‌نی كه‌مه‌وه‌ ٣سامپلی كۆر وه‌ربگريت بۆ هه‌ر ١٠٠ مه‌تر دووجا

كاتی Curing بۆ كۆنكريت:

١- كۆنكريت به‌ چيمه‌نتۆی پيشكه‌وتووی به‌رگريكار بۆ خوی ی گۆگردی ٧ رۆژ

٢-كۆنكريت به‌ چيمه‌نتۆی پۆرتلاندی ئاسايی ١٠ رۆژ

٣- كۆنكريت كاتی كه‌ چيمه‌نتۆكه‌ی زيادكراوی كيميايی و كانزايی تيكرابيت ١٤ رۆژ

٣

چری مه‌واد :

خشت : ١٦٠٠ – ١٩٢٠ كگم/م٣

بلۆكی كۆنكريتی : ١٩٢٠ كگم/ م٣

كۆنكريتی شيش دار:٢٣١٠ -٢٧٠٠ كگم/م

كاتی ليكردنه‌وه‌ی قالبی كۆنكريت

١-بۆ دينگه‌ (كۆلۆم) و ديوار و هه‌موو برگه‌يه‌كی ستوونی :١٦ – ٢٤ سه‌عات

٢-جسر(beam) ی ٤.٥ مه‌تری ٧رۆژ

٣- جسر(beam) زياتر له‌ ٤.٥ مه‌تری ١٤رۆژ

٤-قه‌وس ی كۆنكريتی ٦ مه‌تری ١٤ رۆژ

٥-قه‌وس ی كۆنكريتی سه‌روو ٦ مه‌تری ٢١ رۆژ

وه‌رگرتنی نموونه‌ له‌ كۆنكريت ( مكعب) به‌ مه‌تر سی جا:

١-بۆ ١-٥ مه‌تر سی جا كۆنكريت ، ١ مكعب

٢-بۆ ٦-١٥مه‌تر سی جا كۆنكريت ، ٢ مكعب

٣-بۆ ١٦-٣٠ مه‌تر سی جا كۆنكريت ،٣مكعب

٤-بۆ ٣١ -٥٠ مه‌تر سیجا كۆنكريت ،٤ مكعب

٥- سه‌روو ٥٠مه‌تر سیجا له‌ كۆنكرت ،٤ +١ مكعب بۆ هه‌ريه‌ك له‌ ٥٠ مه‌تر سیجا


سه‌رچاوه‌ : وه‌رگيرانی له‌ ئينگليزيه‌وه‌ ...

تێبينى: بردنى ئەم بابەت بۆ سەر لاپەرەى مالپەرەكانى تر رێگە پێدراوە بە مەرجێك ئاماژەى بە ناوى مالپەرەكە بكرێت، بە پێچەوانەوە بە هيچ شێوەيەك رێگە پێنەدراوە.


ئامادەكارى بابەت:

ئه‌ندازيار به‌لين زرار عبدالصمد


لەوانەيە حەز بە خوێندنەوەى ئەم بابەتەش بكەيت لە بوارى "كۆنكريت و بيناسازى"

ڕوخان و فەیلەر لە کۆنکریت دا
ڕوخان و فەیلەر لە کۆنکریت دا

کۆنکریت بەهۆی جیاوازی پێکهاتەکانی یەوە , بەتایبەتی لە نێوان چەو و سمنت پەیست دا , لەکاتی (.....)

زياتر بخوێنەوە ...
هەژماركردنى برى ستيلى پێويست
هەژماركردنى برى ستيلى پێويست

شيش بە شێوەيەكى بەربلاو بەكاردەهێنرێت لە كارى كۆنكريت كردندا، گرنگە بزانرێت كە ئەو برەى بەكاردێت (....)

زياتر بخوێنەوە ...
(Creep) لە کۆنکریت دا
(Creep) لە کۆنکریت دا

کریپ بریتیە لە شێواندن (deformation) لە سترەکچەری کۆنکریتەکەدا بە هۆی لۆدێکی بەردەوام (....)

زياتر بخوێنەوە ...
سودی دایه‌گرامی B.M.D و S.F.D چیه‌ ؟
سودی دایه‌گرامی B.M.D و S.F.D چیه‌ ؟

به‌ پيی كۆدی (ACI) ئه‌مريكی بۆ هه‌ر ديزاينيكی برگه‌ كۆنكريتيه‌كان و برگە ستيلەكان دەبێت دوو وينەى (....)

زياتر بخوێنەوە ...
به‌خێوكردنى كۆنكريت
به‌خێوكردنى كۆنكريت

به‌خێوكردن پێوانه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌كاردێت بۆ گرنگى دان به‌ كوَنكریتى شل به‌ شێوه‌یه‌كى ....

زياتر بخوێنەوە ...
چونەوەیەک لە کۆنکریت دا
چونەوەیەک لە کۆنکریت دا

چونەوەیەک (Shrinkage)لە کۆنکریتدا ڕودەدات بە هۆی لەدەست چوونی ئاوی ناو کۆنکریتەکەوە (....)

زياتر بخوێنەوە ...

S5 Box