بابه‌ته‌كانی بيناسازی

ئاوەشێنی بوخاری (هەڵمی) (Steam Curing):    

ستیم کیورین جۆرێکە لە جۆرەکانی ئاوەشێنکردنی کۆنکریت, بە جۆرێک لەم ڕێگایەدا دەتوانرێت لەماوەیەکی  زۆرکەمدا قووەتێکی باش و پێویست لە کۆنکریتەکە دەستبخرێت, کە ئەمەش قازانج و سودی زۆری هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی ئیش و کارەکان, چونکە لەماوەیەکی کەمدا دەتوانرێت قاڵبی کۆنکریتەکە لێبکرێتەوە, وە دەتوانرێت کوتلە کۆنکریتیەکان بەئاسانی بگوازرێنەوە, ئەم جۆرە لە ئاوەشێنکردن بە زۆری بۆ بەرهەمهێنانی کۆنکریتی پریکاست و پریسترێس بەکاردەهێنرێت لەگەڵ چەند جۆرێکی باڵەخانەی کۆنکریتی تایبەت ، مەبەست لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئاوەشێنکردنە بۆ ئەوەیە کە لە کاتێکی کەمدا بتوانرێت هیزێکی زۆری بەرگری کۆنکریتەکە دەستبخرێت و بتوانرێت کۆنکریتی پریکاست و پریسترێس بە ئاسانی و  بەبێ زیان لە شوێنی بەرهەمهێنانیانەوە بۆ شوێنی بەکارهێنانیان بگوازرێنەوە، وە بۆ ئەوەی بتوانرێت قاڵبی هەندێک باڵەخانەی کۆنکریتی تایبەت لێبکرێتەوە و لە شوێنی تر بەکاربهێنرێتەوە، بەمەش ئیش و کارەکانی پێگەی ئیش خێرا دەکات.

بەکارهێنانەکەی بە شێوەیەیە :

١-دوای تێکردنی کۆنکریتەکە بۆماوەی (٣-٥)کاتژمێر بە ئاوەشێنکردنی ئاسایی ئاوەشێنن دەکرێت , بەم ماوەیە دەوترێت (delay period).

٢-  پاش ئاوەشێنکردنی ئاسایی کۆنکریتەکە، وردە وردە پلەی گەرمای کۆنکریتەکە بەرز دەکەینەوە بەجۆرێک (٢٢-٣٣) پلەی سەدی لە کاتژمێرێکدا , تا دەگات بە پلەی (٦٦-٨٢) پلەی سەدی , ئەم پلە گەرمیە بەرزە بەردەوام دەبێت تا نزیکی (١٠-١٥) کاتژمێر .

٣- دوای ئەو ماوەیەی خاڵی (٢) , پلەی گەرمای کۆنکریتەکە وردە وردە نزم دەکەینەوە .هەموو ئەم کرداری ستیم کیورینە واباشە نزیکەی (١٨) کاتژمێر بخایەنێت .

دەبێت بە وریاییەوە پلەی گەرمییەکە بەرزبکەینەوە , چونکە ئەگەر زۆر بە خێرایی بێت ئەوا دەبێتە هۆی دروستبونی سترێسی ناوەکی لە کۆنکریتەکەدا و سەرئەنجامیش دەبێتە هۆی دروست بوونی درز (کراک) لە کۆنکریتەکەدا بەتایبەتی ئەگەر ماوەی یەکەم کە ئاوەشێنکردنی ئاساییە کەمبکرێتەوە دەبێت ئەو کاتە بەرزکردنەوەی پلەی گەرمیەکە زۆر هێواش بکرێتەوە، بە هەمان شێوەش دەبیت بە هێواشی کۆنکریتەکە ساەدبکریتەوە.

 

ئەم جۆرە لە ئاوەشێنکردن نابێت لەگەڵ کۆنکریتێک بەکاربهێنرێت کە ڕێژەی ئەلەمنیۆمی زۆری تێدایە، چونکە دەبێتە هۆی هەڵوەشانی کۆنکریتەکە.

سەرچاوە: Reference : Neville, A. M., & Brooks, J. J. (2012). Concrete technology. Harlow: Longman Scientific & Technical.


ئامادەكارى بابەت: هێمن یونس احمد
ماسته‌ر له‌ ئه‌ندازیاری شارستانی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

07501119884




لەوانەيە حەز بە خوێندنەوەى ئەم بابەتەش بكەيت لە بوارى "كۆنكريت و بيناسازى"

ڕوخان و فەیلەر لە کۆنکریت دا
ڕوخان و فەیلەر لە کۆنکریت دا

کۆنکریت بەهۆی جیاوازی پێکهاتەکانی یەوە , بەتایبەتی لە نێوان چەو و سمنت پەیست دا , لەکاتی (.....)

زياتر بخوێنەوە ...
هەژماركردنى برى ستيلى پێويست
هەژماركردنى برى ستيلى پێويست

شيش بە شێوەيەكى بەربلاو بەكاردەهێنرێت لە كارى كۆنكريت كردندا، گرنگە بزانرێت كە ئەو برەى بەكاردێت (....)

زياتر بخوێنەوە ...
(Creep) لە کۆنکریت دا
(Creep) لە کۆنکریت دا

کریپ بریتیە لە شێواندن (deformation) لە سترەکچەری کۆنکریتەکەدا بە هۆی لۆدێکی بەردەوام (....)

زياتر بخوێنەوە ...
سودی دایه‌گرامی B.M.D و S.F.D چیه‌ ؟
سودی دایه‌گرامی B.M.D و S.F.D چیه‌ ؟

به‌ پيی كۆدی (ACI) ئه‌مريكی بۆ هه‌ر ديزاينيكی برگه‌ كۆنكريتيه‌كان و برگە ستيلەكان دەبێت دوو وينەى (....)

زياتر بخوێنەوە ...
به‌خێوكردنى كۆنكريت
به‌خێوكردنى كۆنكريت

به‌خێوكردن پێوانه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌كاردێت بۆ گرنگى دان به‌ كوَنكریتى شل به‌ شێوه‌یه‌كى ....

زياتر بخوێنەوە ...
چونەوەیەک لە کۆنکریت دا
چونەوەیەک لە کۆنکریت دا

چونەوەیەک (Shrinkage)لە کۆنکریتدا ڕودەدات بە هۆی لەدەست چوونی ئاوی ناو کۆنکریتەکەوە (....)

زياتر بخوێنەوە ...

S5 Box